سوپای تورکیا بەخەستی بۆردومانی رۆژئاوای کوردستان دەکات

سووپای تورکیاو میلیشیا هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی بەخەستی ‌ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تی رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەکەن و، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدو بریندار دەبن.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە بەیانی ئەمڕۆ ١٨ ی ئایار، له‌ سه‌عات ٧:٣٠ تۆپخانه‌كانی سوپای توركیاو میلیشیا ئیسلامییەکانی سەر بەو وڵاتە، دەستیان کردووە به‌ بۆردومانكردنی ناحیه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت-ی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی شه‌هبای رۆژئاوای كوردستان.

وەک ئەو میدیانە ئاماژەی بۆ دەکەن هاوڵاتیەک به‌ناوی ئیبراهیم جاویش كه‌ خه‌ڵكی شاری عه‌فرینه‌ شه‌هیدبووه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی تریش برینداربوون و زەرەرو زیانێکی مادی زۆر بەماڵ و دوکان و بازاڕی ئەو ناوچەیە کەوتووە.



PM:06:34:18/05/2019