کەشناسی: باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر باران دەبارێت.

کەشناسی لە راگەیاندنێکدا کە ئەمڕۆ ١٩ ی ئایار بڵاویکردەوە، پێشبینی باران بارین لو کاتی شەودا بۆ ناوچە سنووریەکانی پارێزگای هەولێر دەکات، بە تایبەتی ناوچە شاخاویەکانی سۆران و حاجی ئۆمەران و سۆران و مێرگەسوور.

کەشناسی ئەوەش دەخاتەروو کە سبەی دوو شەممە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی ( ٢-٥ ) پلە نزم دەبێتەوە ئەم نزم بوونەوەیە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوامی دەبێت.



AM:10:37:19/05/2019