شوان عەتوف بە داخە بۆ جۆرێکی نوێی مەرگ

ئەکتەر و دەرهێنەری شاری سلێمانی (شوان عەتوف) بەداخە بۆ نوێترین جۆری مەرگ کە (شێرپەنجەی ئیرەییە).

شوان عەتوف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوەو لەسەری نوسیوە" هەموومان بەداخەوە جۆرەکانی مەرگ بە شێرپەنجە ئەزانین، ئەوەی من نەمزانی بوو جۆرێکی تازەی مەرگ و دڵ شەق بردنە بە شێرپەنجەی ئیرەیی(سەرەتانی ئیرەیی)، هیوای چاکبوونەوە بۆ نەخۆشەکانی ئەم شێرپەنجە نوێیە".

شوان عه‌توف خاوه‌نی نووسینی‌ (16) شانۆییه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئاماده‌كردنی‌ شه‌ش كورته‌ فیلم ‌و به‌شداری‌ 70 مه‌راسیم ‌و فێستیڤاڵی‌ جیهانی‌ كردووه‌ ‌و (25) جار خه‌ڵاتی جیهانی وه‌رگرتووه‌، كورته‌ فیلمێكی‌ به‌ناوی‌ فیلمه‌كانی "ماڵو كلیل" 13 خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌، دواین کاریشی فیلمی (پەیکەی دڵ) بوو، کە بڕیارە لە جەژنی ڕەمەزاندا پەخش بکرێت.





ئه‌م بابه‌ته ‌6256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:59:19/05/2019