ترەمپ پەیامێک ئاڕاستەی ئێران دەکات

کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوەی کاتیۆشیایەک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کرا لە بەغدا تویتێکی بڵاوکردەوەو پەیامێکی توندیشی ئاڕاستەی ئێران کرد.

لە یەکەم کاردانەوەیدا بەرامبەر ئەو کاتیۆشیایەی کە ئەمشەو یەکشەممە ١٩ی ئایار ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کرا لە عێراق دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" ئەگەر ئێران جەنگی دەوێت ئەوا بە کردەوە دەبێتە کۆتایی رژێمەکەی".

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو هێرشەی بە موشەکی کاتیۆشا کراوەتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پەرە سەندنێکی مەترسیدارە لە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و بەغدا


AM:12:07:20/05/2019