کۆمپانیای ئەندرۆید هەواڵێکی خۆش دەداتە بەکار‌هێنەرانی هواوی

کۆمپانیای ئەندرۆید ئاشکرایدەکات، وەستانی خزمەتگوزاری کۆمپانیای گۆگڵ و هواوی ئەو ئامێرە زیرەکانە ناگرێتەوە کە ئێستا بەردەستن".

کۆمپانیای گووگڵ ئەمرۆ دوشەممە ڕایگەیاند "بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەمریکا و کۆمپانیای "هواوی" چینی، دۆناڵد ترەمپ سانسوری خستۆتە  سەرکۆمپانیاکانی دیکە بۆ کارکردن لەگەڵیاندا کۆمپانیای گووگڵ چەند خزمەتگوزارییەکی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی وەستاندوە".

کۆمپانیای ئەندرۆید کە سیستەمی بەکارهێنان وپاڵپشتی کۆمپانیای هواوییە رایگەیاندوە "ئەو کەسانەی مۆبایلی هواویان پێیە دەتوانن بەردەوام بن لەبەکارهێنانی ئەندرۆیدو خزمەتگوزاریەکانی چونکە سزاکە بۆ مۆبایلەکانی داهاتووی هواویە نەک ئەوانەی ئێستا بەکاردێن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆمپانیای گووگڵ لە چەند روویەکەوە پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی پچڕاندووە، کە بەشێک لەو لایەنانە پەیوەندیان بە هاردوێر و سۆفتوێرەوە هەیە.



AM:11:43:20/05/2019