٢٩ تۆمەتباری داعش كوژران


لە زیندانێكی تاجیكستان، 29 زیندانی داعش كوژران، كە تۆمەتباربون بە ئەندامێتی داعش.

ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی رووسی، لە زاری مەنسوور جۆن عومەرۆف، وەزیری دادی تاجیكستانەوە ڕایگەیاند "ئەو زیندانیكراوانە پاش تۆمەتباركردنیان بە ئەندامێتی داعش سزاكەیان لە زیندان دەبردەسەر، بەڵام چەكدار بوون و چەقۆ و كەرەستەی دیكەیان پێبووە و لەناو زیندانەكەدا هەڵگەڕاونەتەوە، سێ پاسەوانیان وەك بارمتە گرتووە و داوایان كردووە ئەگەر ئازاد نەكرێن ئەوا پاسەوانەكان دەكوژرێن".


مەنسوور جۆن عومەرۆف، ئاماژەی بەوەكرد ٢٩ تۆمەتبار لەو ڕوداوەدا كوژراون، هەشت لە تۆمەتبارەكان لەلایەن هاوڕێكانی خۆیانەوە كوژراون، كە لە زیندانێكی شاری دوشەنبێی پایتەختدا بوون و‌١٥٠٠ زیندانیشی تیادایە.



PM:02:33:20/05/2019