تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 11 کیلۆ حەشیش و 800 هەزاردەنک حەبی ترامادۆڵ دەستی بەسەرداگیراوە و لەناوبراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لەماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 11 كیلۆ حەشیش و دو كیلۆ تلیاك و نیوكیلۆ ماددەی هێرۆین و 140 گرام ماددەی كریستاڵ سوتێنراوە.
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لە ماوەی ئەو چوار مانگەدا 800 هەزار دەنك حەبی ترامادۆڵی (200 ملغم) لەگەڵ 500 هەزار حەبی جۆراوجۆری وەك میتادون و ئەمفیتامین و چەند جۆرێكی دیكە و 26 دەرزی ترامادۆڵ و 100 گرام ماددەی گوماناوی سوتێنراون.