نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەنجینەکان ئاگاداردەکاتەوە کە پەلە بکەن لە ناردنی لیستی موچە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت ئەگەر پارەی پێویست هەبێت پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.
 
سەرچاوەیەک لەیەکێک لە گەنجینەکانی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند"ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە داوا لە گەنجینە کراوە کە لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران بنێرێ.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" گەنجینەکانیش داوایان لە فەرمانگەکان کردووە کە پەلە بکەن لە ناردنی لیستی مووچە".

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند" ئەگەر پارەی پێویست هەبێ مووچەی فەرمانبەران پێش جەژن دابەش دەکرێت، بەپێچەوانەوە دەکەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان".

لایخۆشییەوە عابد مزووری بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراق  بۆ ماڵپەڕی (باسنیوز)ئاماژەی بەوە کردووە "ئەگەر بەغدا پێش جەژن مووچەیەکی دیکەی فەرمانبەران دابەش بکا ئەوا پارەش بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێ بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمە یەکلا نەبووەتەوە".




PM:08:56:20/05/2019