پاریس هەموانی دڵنیا کردەوە

یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسا، هەموان دڵنیا دەکاتەوە، ئەستێرە لاوەکەی "مباپی، وەرزی داهاتووش دەمێنێتەوە.
دوای ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە چوونی ئەم یاریزانە دەکەن  بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، یانە پاریسیەکە دێتە دەنگ و دەڵێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە دەمێنیتەوە.
لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا پاریس سانجێرمان دەڵێت" هیچ گومانێک لەوە نیە ئەو یاریزانە دەمێنێتەوەو درێژە بە پڕۆژەکەی دەدات.
مباپی نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بەرزبۆتەوەو یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە لە پێناوی سەرفبکات.



AM:02:30:21/05/2019