دوو ئەفسەر واز لە یەکێتی‌و پۆستە حکومیەکانیان دەهێنن

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پشدەر و بەڕێوەبەری بنکەی هاتوچۆی قەڵادزێ واز لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پۆستە ئیدارییەکەیان هێنا.
 
ئەفسەر بە پلەی رائید هانا نووری عەزیز بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پشدەر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی نووسراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە کە واژووی خۆی و رائید ساڵح عەبدوڵڵا بەرێوەبەری بنکەی هاتوچۆی قەڵادزێی بەسەرەوە تیایدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە وازیان لە یەکێتی و پۆستە ئیداری و حیزبییەکانیان هێناوە.
 
ئەو دوو ئەفسەرە لەو نووسراوەدا کە بۆ مەڵبەی ٢٤ی یەکێتی لە ڕاپەرین نێردراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن" بەهۆی مامەڵەی ناتەندروستی هەریەک لە " س، ش" و"...." ئێمە گەیشتین ئەو ڕایەی کە واز لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بهێنین و دەستبەرداری سەرجەم ئەو پۆستە ئیداری و حیزبییانە بین کە لە سایەی بەڕێزتانەوە وەرمان گرتووە. لەو ساتەوە ئێمە ئازادین چۆن بیر دەکەینەوە".
 




PM:08:41:21/05/2019