بانکی رافیدەین پێدانی پێشینەی پێنج ملیۆن دیناری بە قوتابی و مامۆستایانی زانکۆ راگەیاند و مەرجەکانیش ئاشکرا دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری2019 بڵاویکردەوەتەوە بانکی رافیدەین ئاماژەی بە پێدانی پێشینەی پێنج ملیۆن دینار کردووە بە قوتابی و مامۆستایانی زانکۆ و مەرجەکانیشی بۆ پێدانی ئەو پێشینەیە ئاشكرا کردووە
بەگوێرەی بەیاننامەی بانکەکە جگە لە قوتابی و مامۆستایان، پێشینەکە دەدرێتە ئەو کەسانەشی کە دەیانەوێ لە زانکۆ ئەهلییەکانی عێراق درێژە بە خوێندن بدەن.
بانکەکە مەرجەکانی پێشینەکەی بەمشێوەیە خستوەتەڕوو:
- پێشینەکە لە ماوەی دوو ساڵ بدرێتەوە.
- دوای مانگێک لە وەرگرتنی پێشینەکە، دەبێ وەرگر مانگانە بڕێک پارە و سووەکەی، بداتەوە بانک.
- ناساندنی کەفیلێک، کە فەرمانبەری حکوومی بێ و هیچ کەفالەتێکی دیکەی نەکردبێت.
- پێشکەشکردنی بەڵگەکان و داواکار دەبێ بسەلمێنێ، کە پێشینەکەی بۆ درێژەدانە بە خوێندن.
- هێنانی نووسراوێکی پشتگیری لەلایەن داواکارەوە، کە بسەلمێنێ بەردەوامە لە خوێندن.
ئەو سولفەیە فەرمانبەرانی پارێزگای کەرکووک لە کوردستان و شار و شارۆچکەکانی مەخموور، خورماتوو، شنگال، خانەقین و ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، دەگرێتەوە.