وێنەکانی شاجوان دەبێتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

یەکەم شاجوانی کوردستان (شێنێ عەزیز ئاکۆ) چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوەو بووە جێی سەرنجی هەوادارانی.

 

شێنێ کە لە ساڵی 2012وەک یەکەم شاجوانی کوردستان هەڵبژێردرا، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوەو کە هەنێکیان لایان سەرنجڕاکێشەو هەندێکیشیان ڕەخنەی ئەوەی لێدەگرن کە نەشتەرگەری جوانکاری زۆری کردووە.

شێنێ عەزیز ئاكۆ ساڵی 1993 لە شاری ڕانییە لەدایك بووە و لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی كوردستانی جێهێشتووە و چۆتە ئەوروپا، ساڵی 2012 لە مەراسیمێكدا وەك یەكەم شاجوانی كوردستان هەڵبژێردرا.

 



PM:02:01:22/05/2019