ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا لە هەواڵی جێبەجێکردنی یاسایی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایلە لەکاتی پەڕینەوەدا.
سیناتۆر جۆن لیو، هەفتەی ڕابردوو بڕیارێکی گەڵاڵە کرد و ڕایگەیاند" هەرکەسێک لەکاتی پەڕینەوە دا مۆبایل بەکار بھێنێت بە بڕی ٢٥ تا ٢٥٠ دۆلار سزا دەدرێت".
لە بڕیارەکەدا باس لەوەشکراوە، بەکارهێنەرانی مۆبایل لەکاتی پەڕینەوەدا نامە و ئیمەیڵ بنوسن یان بخوێننەوە دەستبەجێ سزاکەی بەسەردا دەسەپێنرێ، ھۆکارەکەشی بۆ زۆربوونی قوربانیانی پیادە لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە تەنھا لە ساڵی رابردودا ٦ ھەزارو ٢٢٧ پیادە گیانیان لەدەست داوە.