لانە زەنگەنە سوپرایزی هەیە

خانمە هونەرمەندی شۆخوشەنگی کورد "لانە زەنگەنە" سوپرایزی بۆ هەوادارانی هەیە، پێدەچێت پرۆژەیەکی هونەری بێت.

لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لانە نووسیویەتی"ناتوانم چاوەڕێ بکەم بۆ ئەوەی پرۆژە نوێیەکەمتان پیشان بدەم".

لانە، خاوەنی چەندین گۆرانییەو كلیپی گۆرانی "ماهی من" بەرهەمی عەدنان كەریمی تۆمار كردوە، هاوكات گۆرانییەكیشی بە زمانی هۆڵەندی بە هاوبەشی لەگەڵ راپەرێكی هۆڵەندی بۆ كۆچبەران تۆمار كردوە.

لانە لەدایكبووی شاری هەولێرە و دەرچووی بەشی گەشتوگوزارە و هاوكات بڕوانامەی ماستەری لە بواری بزنسدا هەیە، لە منداڵییەوە لەگەڵ خانەوادەكەی چووەتە هۆڵەندا، ماوەی چەند ساڵێكە كاری هونەری دەكات و چەند كلیپێكە . 





PM:12:56:23/05/2019