هەڵوێست یەکێک لەگۆرانییەکانی نێو فلمەکەی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد "هەڵوێست محەمەد" بەشێک لەو گۆرانیانەی بڵاوکردەوە کە لە فلمی پەیکەری دڵدا وتویەتی، ئاشکراشێ کرد بەشێک لە بەرهەمەکان لەلایەن هونەرمەند زیاد ئەسعەدەوە پێی بەخشراوە.

هەڵوێست  محەمەد گۆرانیبێژ و ئەکتەری سەرەکی فلمی پەیکەری دڵ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، یەکێک لە گۆرانییەکانی بڵاوکردەوە کە لە فلمی پەیکەری دڵدا وتویەتی و نوسیویەتی "کۆمەڵێک گۆرانی نوێی تایبەت لە فیلمەکەماندا گوێبیست دەبن".


هەڵوێست لە پۆستێکی دیکەدا ئاماژەی بەوە کردووە"شانازی ئەکەم دوای ماوەیەکی زۆر تەنها کەسم مامۆستا (زیاد اسعد) چەند بەرهەمێکی پێ بەخشیم..... کە لە فیلمی پەیکەری دڵ دا گوێبیستی دەبن".


لە فلمەکەدا هەریەک لە هونەرمەندان (ھەڵوێست محەمەد، نزار سەلامی، نارین ئالان، ڕێشان حەمۆ، ڕۆژان حەمە جەزا، ئەحمەد ڕەئوف، ژیان ئیبراھیم خەیات، حەمە عەلیخان) رۆڵ دەبینن. جگە لەم هونەرمەندە دیارو بەناوبانگانە کە رۆڵە سەرەکییەکان دەبینن، چەندین ئەکتەری بەناوبانگی تر لە فلمەکدا بەشدارن.

فلمی پەیکەری دڵ، لە سیناریۆی لوقمان سوخندەرە و لە دەرهێنانی شوان عەتووف، چیرۆکەکەی لەلایەن عەبدولغەفار عەبدوڵڵاوە نوسراوە، باهۆز نەسرەدین و بەختیار فەتاح پڕۆدیوسەری فلمەکەن، لە بەرهەمهێنانی میترۆنۆم پڕۆدەکشن و کام پڕۆدەکشنە.

لە ئێستادا کاری بەرهەمهێنانی فلمەکە تەواوبووە، ئامادەکاری بۆ نمایشکردنی دەکرێت لە سینەماکانی کوردستان وعێراق، دواتر ناردنی بۆ فێستیڤاڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.



PM:01:49:23/05/2019