نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند، ئەمریکا قه‌رزاری ههسهدهیە لە جەنگى دژبە داعش.
جەیمس جێفری نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی ڕایگەیاند، "ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا یان له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته بچێته دۆخی هێرشكردنه‌وه، ئه‌وا ئەو ناوچەیە دەبێت بە قەندیلى دووەم".
له‌باره‌ی دروستکردنى ناوچه‌ی ئارام له باكوری سوریا وتی" هێشتا نه‌توانراوه ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌سته‌به‌ربكرێت و دیداره‌كان له‌وباره‌یه‌وه درێژه‌یان هه‌یه".
سەبارەت بە دۆخی پارێزگای ئیدلب نوێنەرەکەی ئەمریکا لە سوریا وتی " توركیا له‌ڕێی جێگیركردنی سه‌رباز له ئیدلب پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌كه به‌هێز ده‌كات و له به‌رامبه‌ر ڕوسیا و ڕژێمی ئه‌سه‌ددا وه‌ستاوه‌ته‌وه".