داوای زیادکردنی دەرماڵەی منداڵ بۆ مووچەخۆران دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق داوا لە سەرۆکی پەرلەمان  دەکات دەرماڵەی منداڵ لەسەر مووچەی فەرمانبەران لە 10 ھەزار دینارەوە بکرێت بە 25 ھەزار دینار.

خەڵەف عەبدولسەمەد، سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێگەی نوسراوێکەوە کە واژووی ژمارەیەک پەرلەمانتاری لەسەرەو وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە، تێیدا داوا لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت دەرماڵەی منداڵ لەسەر مووچەی فەرمانبەران لە 10 ھەزار دینارەوە بکرێت بە 25 ھەزار دینار و تەنها چوار منداڵ بگرێتەوە.

لایخۆشییەوە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە واژۆی خۆی نووسراوەکەی ئاڕاستەی لێژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان کردووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت.


PM:03:18:23/05/2019