خورماتوو؛ ئۆپەراسیۆنێک دژ بە داعش ئەنجامدرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ لەلایەن هێزێکی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانانی فەرەنسا ئۆپەراسیۆنێک دژ بە داعش لە خورماتوو ئەنجامدا.

ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتژمێر ٤ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن هێزەکانی فەوجی ئاڵتونی سەر بە هێزەکانی ٧٠ ی هێزی پێشمەرگە وهێزەکانی هاوپەیمانانی فەرەنسا بە هاوبەشی بۆ سەر گوندی شۆراو لە ناوچەی داودە ئەنجامزدا کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی باشوری خورماتوو پشت چیای هەنجیرە.

هەروەها ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتی زیاتر لە سێ فڕۆکەی جەنگی هاوپەیمانان ئەنجامدراوە بەمەبەستی پاککردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەی چەکدارانی داعش و چەند جارێک مۆڵگە و بارەگاکانی داعشی بۆردومان کردوە.

بەپێی زانیارییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ چەکداری داعش کوژراون و دوو پێشمەرگە و کارمەندێکی هێزەکانی فەرنساش بریندارە و تا ئێستا ئۆپڕاسیونەکە بەردەوامە.


PM:03:57:23/05/2019