ئه‌ندامێکی کورد لە لیژنه‌ی نەوت و وزه له په‌رله‌مانی عێراق به‌تۆمه‌تى به‌كارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رز له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه و دابه‌شنه‌كردنى، له داواكارى گشتی عێراق سكاڵای له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ى ئایارى 2019 غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه و نه‌وت له په‌رله‌مانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەسیبووک راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، کە له داواكاری گشتی عێراق سكاڵای له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردووە.
دەقی راگەیەندراوەکە :
بۆ رای گشتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان
بۆ هه‌موو راگه‌یاندنه‌كان
ئه‌مڕۆ له داواكاری گشتی عێراق سكاڵام له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرد.
وه‌كو ئاگادارن حكومه‌تی عێراق تائێستا چوار مووچه‌ی ته‌واوی 2019ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كورستانی ناردووه‌و به‌منزیكانه مووچه‌ی مانگی 5یش ده‌نیرێت، كه‌چی ته‌نیا دوو مووچه‌ی دابه‌شكردووه‌و پاری دوو مووچه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران به‌كارهێناوه، له كاتێكدا مووچه بابێكی تایبه‌ته‌و نابێت و نایاساییه بۆ بابه‌تی دیكه به‌كاربهێنرێت، به‌ڵكو ئه‌وه مافی فه‌رمانبه‌رانه‌و ده‌بێت بدرێت به‌وان، بۆیه به‌م هۆكاره سكاڵام تۆماركردووه.
بابه‌تێكی تر كه سكاڵام له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركردووه، گواستنه‌وه‌ی كه‌سێكه به‌ناوی (ئه‌بوبه‌كر) له داواكاری گشتی هه‌ولێره‌وه بۆ قه‌زاى خه‌بات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای مافی فه‌رمانبه‌رانی كردووه‌و به حكومه‌تی وتووه بۆچی مووچه‌ی خه‌ڵك ناده‌ن.
ئه‌گه‌ر داواكاری گشتی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م دوو پرسه وه‌ڵامی نه‌بێت و كاری له‌سه‌ر نه‌كات، ئه‌وا له دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمارده‌كه‌م.
غالب محمد عه‌لی
په‌رله‌مانتاری عێراق
23ی ئایاری 2019