باری تەندروستی خانمە پێشکەشکاری کەناڵی کوردماکس، "سنوور ھەورامی" دوای مانەوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە، بەرەوباشتر دەڕوات ومەترسی لەسەر ژیانی نەماوە.
بەپێی زانیارییەکان، باری تەندروستی سنور هەورامی دوای ئهوهی له رۆژانی رابردوودا تووشی روداوی هاتوچۆی سهخت بوو لهئێستادا جێگیرە و مەترسی لەسەر گیانلەدەستدانی نەماوە.
ئەو زانیاریانە، ھاوڕێ نزیکەکانی ئاشکرایان کردووە، ئەو ئێستا ھەر لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، بەڵام باری تەندروستی باشترە.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، سنوور ھەورامی بەھۆی ڕووداویکی ھاتوچۆ بە سەختی بریندار بوو و لە نەخۆشخانە خەوێنرا بوو، پزیشکان ماوەیەکی کەمیان بۆ مانەوەی لە ژیان دیاریكردبوو.
رۆژی رووداوەکە، زاهیر ئیبراهیم بهرێوهبهری بهشی هونهری له كەناڵی كورد ماكس ڕایگەیاند: سنور لەگەڵ خێزانەکیدا له رێگای مههاباد تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه دوایی روداوەکەش گواستراوتەوە نەخۆشخانەو ئێستا لەژێر چاودێری ورد دایە و بەپێی زانیارییەکان سنور لەدوای ڕووداوەکە بێهۆشە.