گەنجینە هەرێمی کوردستان لیستی مووچە و بڕی پارەی پێویستی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کردووەو چاوەڕوانی فەرمانی خەرجکردنی دەکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سپی، ڕاگەیاند گەنجینە لیستی مووچە و بڕی پێویستی پارەی داوەتە وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی فەرمانی خەرجکردنن.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو" تاوەکو ئێستا کە یەکلایی نەبووەتەوە کە مووچەی مانگی 3 پێش جەژنی ڕەمەزان دابەش دەکرێت یاخود نا'.
لەلایەن خۆیەوە د.ئەحمەد سەفار پەرلەمانتاری کوردی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی، باسنیوزی ڕاگەیاندووە "ئەگەر بەغدا پێش جەژن مووچەی وەزارەتەکانی خەرج بکا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش ڕەوانە دەکات".