خانمە پێشکەشکاری کوردماکس شۆ وێنەیەکی خۆی بە ستایلێکی نوێ بڵاوکردەوەو هەوادارانی سەرسامی خۆیان بۆ جوانییەکەی دەربڕی.
ئەژین ئازاد، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە و بوەتە جێی سەرنجی هەوادارانی هەموان بە شۆخ ناوی دەبەن و لەسەر وێنەکەش نوسیویەتی"مرۆڤ نە گۆشتی دەخورێت نە پێستی بەکەڵک دێت، جا ئەگەر زوبانێکی شیرین و ڕوویەکی خۆشی نەبێ بە کەڵکی چی دێت..!".
ئەژین لەدایکبووی شاری سلێمانییە و لە ماوەی ڕابردوودا پێشکەشکار بووە لە کەناڵی "کوردسات" و "خەندان"، بەڵام دوای ماوەیەک لە دورکەوتنەوەی لەکاری میدیایی، لە ئیستادا پێشکەکارە لە کەناڵی کوردماکس شۆ.