گۆرانیبێژی لاوی کورد "ئەحمەد خەلیل" نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی "ئەشق" بڵاودەکاتەوە.
ئەحمەد خەلیل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پڕۆمۆی کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە بەم زووانە بەرهەمە نوێکەی بڵاودەکاتەوە.
ئەحمەد خەلیل لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (چاوەڕوانی) بووە.