وەزیری دادی توركیا لەسەر گۆشەگیری ئۆجەلان ڕوونکردنەوە دەدات

عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی توركیا ڕایگەیاند، دەستپێكردنەوەی دیداری ئۆجەلان پەیوەندی بە هەڵبژاردن و پڕۆسەی ئاشیتەوە نییە و دەڵێت "كار لەسەر گۆڕانكاری لە یاسای تیرۆر دەكەین".

عەبدولحەمید گول، ڕەتیكرده‌وە لابردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان و دەستپێكردنەوەی دیدار و گفتوگۆكان پەیوەندی بە هەڵبژاردن و پرۆسەی ئاشتییەوە هەبێت و دەڵێت "وڵاتەكەم دەیەوێت گۆڕانكاری لە یاسای تیرۆر بكات، ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ده‌ستمان داوه‌تێ چاكسازییە، كە نەخشە ڕێگایەكە بۆ ئازادی زیاتر، فراوانتربوونی دیموكراتی و زیاتر پاراستنی ماف و ئازادییەكان لە توركیا".

دژ بە گۆشەگیری ئۆجەلان، زیاتر لە سێ هەزار بەندكراوی كورد لە گرتووخانەكانی توركیا، بڕیاری مانگرتنیان لە خواردن داوە چەندین چالاک و کەسایەتی سیاسی و سەرکردەی وەک لەیلا گۆڤەن بەردەوامن لە مانگرتن.

ئۆجەلان لە گەلەکۆمەکێیەکی نێودەوڵەتی بە بەشداری چەندان وڵات، ساڵی 1999 لە كینیا دەستگیرکرا و پاشان گوازرایەوە بۆ توركیا.


PM:03:00:24/05/2019