مانگا ٢٠ هاوڵاتی لە بەسرە دەکوژێت

لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە شاری بەسرەی باشووری عێراق، مانگا بۆتە هۆی کوشتنی ٢٠ هاوڵاتی.

میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە لە نێوان رێگای بەسرەو فاو بەهۆی مانگا رەشەکانەوە کە دەچنە سەر رێگاکە تەنها لە شەش مانگی رابردووی ٢٠١٩دا بوونتەهۆی کوشتنی ٢٠ هاوڵاتی.

ئەو میدیانە باس لەوە دەکەن لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا نزیکەی ١٥٠ هاوڵاتی لەلایەن ئەو مانگا رەشانەوە کوژراون.

خەڵکی ناوچەکە هۆکاری ئەو رووداوانە دەگەڕێننەوە بۆ یەک سایتی رێگای نێوان بەسرەو فاو و، هەروەها تاریکی رێگاکە کە دەبێتە مایەی دروستبوونی رووداو کە زۆربەیان لە شەودا روودەدەن.




PM:09:04:24/05/2019