رۆژانی پشووی جەژن رەمەزان رادەگەیەنرێت

حکومەتی هەرێم خۆی ئامادە دەکات بۆ راگەیاندنی پشووی جەژنی رەمەزان و ئەگەر زۆرە جەژنی تەنها چوار رۆژبێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم رایگەیاند" ئەگەر جەژن بکەوێتە سەرەتای هەفتە، شەممە، یان یەک شەممە بێت، ئەگەر زۆرە هەموو رۆژانی هەفتە بکرێت بە جەژن و لەو کاتەدا پشووی جەژن هەفتەیەک دەبێت".

ئەگەر جەژن کەوتە ٥ ی حوزەیران وەک پێشبینی دەکرێت ئەوا جەژن چوار رۆژ دەبێت" چوار شەممە و پێنج شەممە و هەینی و شەممەش". ( سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ).

مانگی رەمەزان کە ٣٠ رۆژە و موسڵمانان تیایدا بەڕۆژوودەبن، هەمیشە جیاوازی لەنێوان پیاوانی ئیسلامییدا هەیە لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن.






PM:11:25:24/05/2019