کەمپێنێک لەسەر مووچە دژی حکومەتی هەرێم رادەگەیەنرێت

کۆمەڵێک چالاکوان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەغدا چوار مووچە ناردووە بۆ هەرێم، بەڵام حکومەتی هەرێم تەنها مووچەی مانگی یەک و دوو داوە، ئەو کۆمەڵە چالاکوانە هەوڵی بە دادگایی گەیاندنی حکومەتی هەرێم دەدەن.

لەو راگەیاندراوێکدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە " بۆ هەموو مووچە خۆرانی کوردستان وەک لای هەموان ڕونە کە مووچەی مانگی 1 تا 4/2019 هاتووە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵام حکومەت تەنها موچەی مانگی یەکی و دووی داوە بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک دڵسۆز لە چالاکوان و ڕێکخراوەکان و دادوەر و پارێزەر و مامۆستایانی ناڕازی خەریکی گرتنەبەری ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵاین لە دادگای اتحادی لەبغداد و لە هەریمی کوردستانیش".

ده‌قی‌ ئاگادارییه‌كه‌:

ئــــــــــــاگــــــــــاداری
#موچەی_مانگی_1تا4_چی_لێهات
بۆ هەموو مووچە خۆرانی کوردستان وەک لای هەموان ڕونە کە مووچەی مانگی 1 تا 4/2019 هاتووە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵام حکومەت تەنها موچەی مانگی یەکی و دووی داوە بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک دڵسۆز لە چالاکوان و ڕێکخراوەکان و دادوەر و پارێزەر و مامۆستایانی ناڕازی خەریکی گرتنەبەری ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵاین لە دادگای اتحادی لەبغداد و لە هەریمی کوردستانیش هەرمووچە خۆرێک ئامادەیە سکاڵا تۆمار کات ئەوا با ناوی سیانی خۆی و ژمارەکە بنێریت بۆ ئەم ژمارە تلفونە بۆ ئەوەی ڕۆژی سکاڵا تۆمارکردنەکە ئاگاداری بکەینەوه کۆمەڵێک پارێزەری بەڕیزی خۆبەش کەیسەکان دەگرنە ئەستۆ و کاری لەسەر دەکەن بەشداری کردنت نیشانەی ڕازی نەبونە بەزوڵم و ستەم 
07824900251
07701376726



AM:12:09:25/05/2019