لەتیف شێخ مسەفا: ئێستا بەوازحی دیارە کە کێشەی شاسوار و ھاوڕێکانی سیاسیە

لەتیف شێخ مسەفا یاساناس ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ بۆچوونەکانی شاسوار عەبدولواحید بین یان نەبین شتیکە و کەیسەکەی ئێستای شتێکی ترە، بۆیە پێویستە خەڵک و بە تایبەت ڕۆشنیرەکانی هەڵوێستیان هەبێت و دەڵێت "ئێستا بەوازحی دیارە کە کێشەی شاسوار و ھاوڕێکانی سیاسیە".

لەتیف شێخ مسەفا لە نوسینێکدا  کە ئاراستەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی پیشوو و ئێستا و هەموو کەسایەتی و چالاکوان و ڕۆشبیرەکانی دەکات ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرخاتری شاسوار و چالاکوانە سیاسییەکانی هاوڕێی نا بەڵکو لەبەر ئەو پڕەنسیپانەی خۆتان کە چەند ساڵە بە گوێی خەڵیکدا دەکەن بۆیە پێویستە خەڵک و بە تایبەت ڕۆشنیرەکانی هەڵوێستیان هەبێت، پێویستە دادگا سەربەخۆ بێت و بەکارنەهێنرێت بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە و تۆڵەی سیاسی.

لەتیف شێخ مستەفا جەختیکردووەتەوە، دامودەزگاکانی ئاسایش بێلایەن و پڕۆفیشناڵ بن و بۆ ئامانج و مەبەستی سیاسی و حزبی بەکار نەهێنرێن و ئازادیو بیڕوڕا و ئازادی کاری سیاسی بۆ هەموان بێت و مافی تۆمەتباران لە هەموو روویەوە لە کاتی لێکۆڵینەوە و ڕووبەڕووبنەوەی تاوان پارێزراو بێت.

لە بەشێکی دیکەی نوسینکەیدا ڕوونیکردووەتەوە "  ئێستا بەوازیحی دیارە کە کێشەی شاسوار و ھاوڕێکانی سیاسیە و بەتایبەتیش تۆڵەی ئەو قسەیەی لێدەکرێتەوە کە وتی سەرانی ئەم حیزبانە ئەگەر چاکسازی نەکەن بە چارەنوسی مفەوەز شەماڵ دەچن، ئیتر بێدەنگی ھیچ پاساوێکی نیە و دەچێتە خانەی ترسنۆکی و ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵ پڕەنسیپەکان".

هەروها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێوە لەگەڵ بۆچووەکانی شاسوار عەبدولواحید بن یان نەبن شتێکە و ئەم کەیسە بەم شێوەیەی ئێستا شتێکی ترە، شاری ڕۆشنبیری ئەوەنیە بەدروشم ناو بنرێت شاری رۆشنبیری ، بەڵکو ئەوەیە خەڵکەکەی بەتایبەتی خەڵکە ڕۆشنبیرەکەی ھەڵوێستیان ھەبێت لەکاتی لادانی دادگا و پۆلیس و ئاسایش و سەرجەم دامو دەزگاکانی تر و ناچاریان بکەن ڕێزی قانونەکانی ھەرێم بگرن، ھەڵوێستیان ھەبێت لەسەر سوکایەتی کردن و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی مافەکانی تۆمەتبار، با ئەو کەسە لە تۆ جیاواز بێت لەھەموو ڕوەکانەوە یان تەنانەت نەیاریشت بێت، ئەو پێشێل کاریانەی ئێستا بەرامبەر بە کەسێک دەکرێت دەرگا دەکاتەوە بۆ ئەوەی لەداھاتوو بەرامبەر بەھەر ھەرکەسێک بکرێت.

لە کۆتایی نوسینکەیدا دەڵێت "بەداخەوە ئێمە لەگەڵ ھەرکەسێک جیاواز بوین لەڕوی سیاسی نەک ھەر بێ دەنگ دەبین بەڵکو زۆرێک ھەن خۆشحاڵیش دەبن کە دەبینن نایاسایی لەگەڵ دەکرێت تا سەرنجام دەگاتە سەر ھەمومان، لەدوای ڕاپەڕینەوە بەم لۆجیکە کارمان کردوە بۆیە بەم ڕۆژە گەیشتوین، بۆیە ئیتر دەبێ ھەڵوێستمان ھەبێ یان با ھەموومان بگرن و پێشێل کاریمان لەگەڵا بکەن و دامودەزگاکان بەکار بھێنن لە دژمان بۆ تۆڵەی سیاسی یان شەخسی؟ یان ئەم مەھزەلەیەی بەناوی قانون و قەزاوە دەکرێت بوەستێنرێت ،ئێستا ئەوەمان لەگەڵا بکەن باشترە لە سبەینێ ،ئەمڕۆ ھەڵوێسaتمان ھەبێت باشترە لە سبەینێ".

نزیکەى دە ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحیدا تێپەڕى و بە وتەی پارێزەر و یاساناسان کەیسی شاسوار عەبدولواحید "بەسیاسی"  کراوە چونکە "دۆسیەکەی شمولی کەفالەت دەکات".


AM:08:49:25/05/2019