پاریس سانجێڕمان گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێ کردەوە


ئەمرۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گرێبەستی راهێنەری ئەڵمانی تۆخێلی  نوێکردەوەو  مانەوەی ئەو راهێنەرەی دووپاتکردەوە.
یانەکە لە سایتی رەسمی خۆیەوە بڵاویکردۆتەوە، تۆخێل گرێبەستی تا ساڵی ٢٠٢١ نوێکردۆتەوەو دڵخۆشی خۆیان بە مانەوەی ئەو راهێنەرە دەربڕیووە.
تۆخێلیش رایگەیاند دڵخۆشم کە گرێبەستەکەم نوێكراوەتەوەو لەگەڵ هەموان ئەم یانەیە دەگەیەنین بە لوتکە.
یانەی پاریس سانجێرمان ئەم وەرزە توانی ببێتە پاڵەوانی خولی فەرەنساو نازناوەکەی بردەوە.



PM:03:49:25/05/2019