جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، رۆژی سێشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ کاتژمێری سێی پاشنیوەڕۆ دژی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید و خۆبەخشانی نەوەی نوێ خۆپیشاندان دەکەن.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "ماوەی دە رۆژە به‌رێز شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتیه‌وه له سلێمانی بەناڕەوا لە زیندانی تاکەکەسیدایەو، ئەمە وێڕای ئەوەی ماوەی ٣٠ رۆژە ١١ خۆبەخشی تری جوڵانەوەکەمان بەبێ پارێزەر لەزیندانی تاکەکەسیدان".
ئاماژەی بۆ پەوەشکردووە "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تیی گیانی به‌ڕێز شاسوار عه‌بدولواحید و خۆبه‌خشه ده‌ستبه‌سه‌ركراوەكانی ده‌خاته ئه‌ستۆی ئاسایش و به‌رپرسانی گروپێکی ناو یه‌كێتی، به‌هه‌مو لایه‌كیشی راده‌گه‌ینێت چیدی ئه‌و هێرشە ناڕەوایەی یه‌كێتی بۆ سەر سه‌رۆك و خۆبه‌خشه‌كانی و، به‌كارهێنانی ده‌زگا ئه‌منی و یاساییه‌كان بۆ ململانێی و ئینتیقامی سیاسی قبوڵ ناكات و هه‌مو رێكاره مه‌ده‌نیه‌كان ده‌گرێته به‌ر بۆ رێگرتن و شه‌رمه‌زاركردنی پیلان و گه‌مه ناشرینەکانیان له‌زۆنی سلێمانیدا به‌مه‌رامی كپكردنی ده‌نگه ناڕازیه‌كان و لاواز كردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ".
ئەوەش خراوەتەڕوو "لەو چوارچێوەیەشدا رایدەگەیەنین کەکاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ٥ ی ٢٠١٩ له‌به‌رده‌م ئۆفیسی سه‌ره‌كی جوڵانەوەی نەوەی نوێ له سلێمانی گردبونه‌وه‌یه‌كی جەماوەری فراوان رێکدەخەین و، هەموو فشارە مەدەنیەکانی دیکەش لەبەردەم جوڵانەوەکەماندا کراوە دەبێت لەپێناو ئازادکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان و تەواوی خۆبەخشەکانمان".
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دەشڵێت، "ده‌ره‌نجام و هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراویش ده‌خەینە ئه‌ستۆی یه‌كێتی و هێزه ئه‌منیه‌كانی كه هیچ مانا و به‌هایه‌كیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ئازادیی كاری سیاسی و رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و دامەزراوە یاساییەکان".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ داوا له‌سه‌رجه‌م ئازادیخوازان، یاسا ناس و مافپەروەران، داکۆکیکاران لە مافه‌كانی مرۆڤ، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان، پارته سیاسیه‌كانی دەرەوەی دەسەڵات، رۆژنامه‌نوسان و كه‌سایه‌تیه دڵسۆزه‌كان ده‌كات، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانەی سەر سه‌رۆكی هێزێکی گەورەی ئۆپۆزسیۆن و خۆبه‌خشه‌كانی بێده‌نگ نه‌بن و به‌شداری ئەو چالاکیە جەماوەریە بن و هه‌ڵوێستی خۆیان دەرببڕن، چونكه هه‌ڵوێستی ئه‌وان ته‌نها به‌رگریكردن نیه له نه‌وه‌ی نوێ و سه‌رۆك و خۆبه‌خشه‌كانی، به‌ڵكو به‌رگریكردنه له ئازادیی كاری سیاسی و به‌ها یاسایی ومرۆییه‌كان و هەموو ده‌نگێكی ئازا‌و بوێر".
ماوەی دە ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحیددا تێپەڕى و یاساناسان داوا دەکەن کەیسەکەی بە سیاسی نەکرێت.