ئاسایشی سلێمانی ڕێگری لە یاد کردنەوەی کۆنگرەیی نەتەوەیی دەگرێت

ئەمڕۆ لەیادی 20 ساڵەی دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە ڕێگریان لێکرا ئەو یادە بکەن.

پەروین عەزیز ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی لە لێدوانێکدا بە (سپی) راگەیاند" کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە لە هەموو جیهاندا ویستمان بە سیمینارێک ئەو یادە بکەینەوە، باس لە مێژووی دامەزراندن و هەروەها کۆنگرەکە گەیشتۆتە چ ئاستێک یاد، بەڵام بەهۆی ڕێگری کردن لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە ڕێگریمان لێکرا".

جەختیشی کردەوە، دەبێت کەنەکە بە فەرمی قسە لەگەڵ ئیدارەی سلێمانیدا بکات لەبەرامبەر ئەو ڕێگری کردنەدا.

وتیشی "خەباتی کەنەکە بەوە ناوەستێت و پێگەی خۆی هەیە،ئەم ڕێگریکردنەش هەڕەشە بۆ ئازادی کورد".


PM:08:35:25/05/2019