بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەبەوەدەکات، لیستێکی نوێی گومرگی ژمارەیەک لە جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێل بڵاو کردەوە كە بە پێی جۆر و مۆدێل و سلندەری ئۆتۆمبێلەکان ڕێکخراوە.
ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایار بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لیستێکی نوێی گومرگی ژمارەیەک لە جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێل بڵاو کردەوە كە بە پێی جۆر و مۆدێل و سلندەری ئۆتۆمبێلەکان ڕێکخراوە و بڕیارەکەش لە 26/5/2019ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
ئەمەش لەکاتێکدا ڕۆژی 17ی شوبات، هەردوو حکوومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان رێککەوتن لەسەر پێناسی گومرگی و یەك پێناسی گومرگی هاوبەش جێبەجێ بکرێت.