لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری شارۆچكهی خورماتوو
سەدان دۆنم زهویی جووتیاران سوتان.
بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەمشەو شەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩، ئاگر لە دەیان دۆنم زەوی وزارى جوتیاران لە سنورى ناحیەی عەباسی سەر بە قەزاى حەویجە و گوندى بەشیرى سەر بە ناحیەى تازەخورماتوو بەردراوە و بەوهۆیەوە زیاتر لە ٦٠٠ دۆنم زەویی جووتیاران سوتان.
هەر بەپێی زانیارییەکان لە گوندى هەفتەغارى سەر بە قەزاى داقوقیش ئاگر لە چەندین دۆنم زەویوزارى جوتیاران کەوتووەتە، بەڵام تا ئێستا زیانەکانى نازانرێن.
لە ماوەى هەفتەى ڕابردوودا لە سنورى قەزای خانەقین و مەخمور دەیان دۆنم زەوى کشتوکاڵى جوتیاران سوتێنراون تاوەکو ئێستاش بەردەوامیی هەیە، ئەمشەویش ئاگر لە ڕووبەرێکی فراوانی زەوی لە ڕێگەی خورماتوو - بەغدا و گوندی حەمەغەریب لەنێوان داقووق و خورماتوو کەوتەوە.
ئەو ئاگرەی ئەمشەو لەکاتێکدایە كه ئهمڕۆ بهفەرمانی قایمقامی خورماتوو ژووری هاوبەش لهبهرێوهبهرایهتی ئاوی ناوچهكه و تیمهكانی ئاگر كوژێنهوه پێكهێنرا بهڵام تاوەکو ئێستا ڕۆڵی ئهوتۆیان له خامۆشكردنی ئاگرهكان نەبووە.