به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌سه‌ر بڵابونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌یه‌كی دروستكردنی شه‌ربه‌تی هه‌نار رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندوه، هیچ جۆره ڤیدیۆیه‌ك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه نه‌گیراوه وئەو ڤیدیۆیەش کە بڵاوبۆتەوە سنوری سلێمانی نیه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیله رونكردنه‌وه‌یەكه‌دا رایگه‌یاندوه" هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاگادار دەکەینەوە ماوەی دوڕوژە ڤیدۆیەک بڵاوبۆتەوە باس لە چۆنێتی دروستکردنی شەربەتی هەناردەکات، بە پێوستمانزانی رایبگه‌یه‌نین ئەو ڤیدۆییە لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیە، به‌ڵكو شوێنێكی تره‌و دورو نزیك سنوری پاریزگای سلێمانیش نیه".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیته‌ندروستی سلێمانی وتیشی" دڵنیاتان دەکەینەوە تیمەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی چاودێریان چڕتڕکردۆتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا، هیچ جۆره ڤیدیۆیه‌ك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه نه‌گیراوه و بڵاونه‌بوه‌ته‌وه، بۆدڵنیایی بەرێزتان لە چەند ڕۆژی رابردو دەستگیراوە بە سەربڕی (1500) لیتر شەربەت کە بەشێوەیەکی ناتەندروست دروستده‌كرا".
هاوکات، به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وێرای سوپاسكردنی خه‌ڵكی سلێمانی بۆ خه‌مخۆری و هاوكاریان له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی چاودێری تەندروستی، داواشیكردوه كه لە بونی هه ر دیاردەیە کی هاوشێوە ئاگاداری تیمەکانیان بكه‌نه‌وه.