بایرن میونخ بۆ جاری ١٩ بووە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا


یانەی بایرن میونخ توانی نازناوێکی تر بەدەست بهێنێت و بۆ جاری ١٩ لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا.
لە یاری کۆتایی جامەکەدا، هەردو یانەی بایرن میونخ و لایپزیگ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانە باڤارییەکە توانی یاریەکە ٣-٠ لێ بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
بایرن میونخ ئەمە جامی ژمارە ١٩ی بوو لە مێژوویدا بەدەستی هێناوە.
پێشتریش توانی لە هەفتەی کۆتایی خولەکە نازناوی خولی ئەڵمانیا بباتەوە.




PM:11:07:25/05/2019