پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بانگھێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمانی كردووە بۆ كۆبوونەوەیەك لە ڕۆژی سێشەممەی داھاتو، بەبێ ئەوەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە دیاری بكات.

لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە، بەپێی حوكمی بڕگەی سێیەمی ماددەی ١٨ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عێراق، بڕیارماندا بانگھێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە ٦ی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق.

ئاماژە بەوەشكراوە كۆبوونەوەكە لە كاتژمێر ١١ی پێشنیوەرۆ سێشەممە رێكەوتی ٢٠١٩/٥/٢٨ دا دەبێت، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە بكات.




AM:11:56:26/05/2019