یانەی بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی دەهێڵێتەوە

سەرەڕای دۆڕانی یانەی بەرشەلۆنە لە هەردو یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو جامی شای ئیسپانیا، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە ڤاڵڤێردی راهێنەر لە یانەکەدا بهێڵێتەوە.
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دوای دۆرانی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بە ڤالنسیا ٢-١ وتی" دۆڕانی جامەکە هەڵەی ڤاڵڤێردی نەبووە، ئەو راهێنەرە لە یانەکە بەردەوام دەبێت و یانەی ڤالنسیا شایەنی نازناوەکە بوون، ئەوان یاریەکەی باشیان ئەنجامداو پیرۆزباییان لێ دەکەم.
هەروەها ڤاڵڤێردیش لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریەکە دووپاتی کردەوە من هێزی ئەوەم هەیە لەوەرزی داهاتوو بەردەوام بم لە یانەی بەرشەلۆنەو دەتوانم گۆڕانکاری گەورە بکەم لە ریزەکانی یانەکەدا.



PM:04:23:26/05/2019