وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێکردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی ڕاگەیاند

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند رەزامەندی دراوە لەسەر پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و یەکەم هەنگاویش ئاشکرادەکات.

سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە كە تیادا ئاماژە بە هاتنەوەی رەزامەندی كراوە بۆ پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە "دوای ماوەیەک چاوەڕوانی و هەبوونی گرفت لە رێنماییەکانی پلە بەرزکردنەوە به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابووریی و شه‌ڕه‌ داسه‌پاوه‌ی داعه‌شه‌وه‌، دواجار پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌و، له ‌یه‌كه‌م بڕیاریشدا لیستی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی 2016 گه‌ڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە، لیستەکە وەک خۆی رەزامەندی لەسەردراوە و چاوەڕوان دەکرێت بە زووترین کات پەخش بکرێت".

دوایین پلە بەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە ساڵی 2015 بوو پلەی هەزار و 328 پێشەرگە و ئەفسەری وەزارەتی پێشەرگە بەرزكرایەوە و مەڕسویان بۆ دەركرا.

بەرزكردنەوەی پلەی پێشمەرگە بە گوێرەی پلەكانیان لە نێوان 3 بۆ 4 ساڵ، تا دەگاتە 6 ساڵ جارێك، بەگوێرەی یاسای ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە 38ی ساڵی 2007، مولازم و مولازمی یەك سێ ساڵ جارێك، نەقیب تا عەمید چوار ساڵ جارێك، لیوا تا فەریق شەش ساڵ جارێك پلەیان بەرز دەكرێتەوە.



PM:06:47:26/05/2019