وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەوە روونکردنەوە دەدات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی موچەی پێنج مانگی رابردوو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدات.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، بڕیارە سبەی دووشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٩ لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبارەی مووچەی ئەم پێنج مانگە بەڕێوەبچێت، كە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە.

کۆنگرەکە لەلایەن رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت و تیایدا وردەكاریی مووچەی ئەم پێنج مانگە بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكات، کە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە.



PM:10:54:26/05/2019