هیچ كه‌س نمونه‌ی نییه له ژیاندا، ته‌نها ئه‌و كاته‌ی عاشق ده‌بیت ته‌واوی جوانی و باشی دنیا له خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا به‌دی ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیریت كردوه و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا هه‌یه ئه‌وه مانای وایه تۆ به‌خته‌وه‌ریت.
1- ترسی نییه له ئاسته‌نگه‌كان و ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه بۆتان بێته پێشه‌وه:
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌كاتی توشبونتان به گرفت و كێشه بابه‌ته‌كان زۆر به سانایی وه‌رده‌گرێت و ئاماده بێت بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌وه بزانه تۆ كه‌سێكی به‌به‌ختیت.
2-ئاماده‌یه نانی ئێواره‌ت بۆ ئاماده بكات:
خانم ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاماده‌یه ژه‌می ئێواره به خۆشحاڵیه‌وه ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستێكی جیاوازت پێ ببه‌خشێت، ئه‌م بابه‌ته ئافره‌ت دڵخۆش ده‌كات.
3-پشتگیریت ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه هه‌ڵه‌ت كردبێت:
هه‌موان هه‌ڵه ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵه بكه‌یت و هاوسه‌ره‌كه‌ت لێت خۆش بێت و هاوكاری چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌كه‌ت بدات ئه‌وه مانای وایه به‌خته‌وه‌ریت.
4-گرنگی به وورده‌كاریه‌كانت بده:
ئه‌گه‌رچی گرنگیدان به وورده‌كاریه‌كان ڕه‌نگه بابه‌تێكی زۆر گرنگ نه‌بێت به‌ڵام ئافره‌ت پێی خۆشه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی هه‌ست به‌و گۆڕانكاری و وورده‌كاریانه بدات كه له خودی خۆی و ورده‌كاری ماڵه‌كه‌یدا ئه‌نجامی ده‌دات.
5-بزانێت چۆن ووزه‌ت پێ ببه‌خشێت:
هه‌بوونی هاوسه‌رێك كه ووزه‌ی ئه‌رێنیت پێ ببه‌خشێت دیاریه‌كی خودایه بۆتۆ چونكه ئه‌م هاوكاریه‌ی واده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به باشبوون بكه‌یت.
6-بزانێت چۆن دڵت باش ده‌كاته‌وه:
پیاوی نمونه‌ی له‌ڕێی زمانی جه‌سته‌وه له چوار ده‌وره‌كه‌ی تێ بگات و به زانای خۆی بزانێت كه دڵت ئاشت بكاته‌وه ئه‌و كاته‌ی ده‌تڕه‌نجێنێت.