ئەمڕۆ پێنج هاوڵاتی لە دەریاچەی دوکان لەکاتی ڕاوکردندا لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە دەستگیرکران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو" له ئه‌نجامی دوو ده‌رچووندا بۆ ناو ده‌ریاچه‌ی دووكان، مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی دووكان توانیان 5 ڕاوچی ده‌ستگیربكه‌ن كه سه‌رقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون، هاوكات توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر (2) تۆڕ و (5) كیلۆ ماسیدا".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیركراوه‌كان ڕێكخراوه و ڕاده‌ستی دادوه‌ر كراوه بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاری یاسایی".