" وەفدێکی دەستپاکی عێراق گەیشتنە لوبنان بۆ گێڕانەوەی د. نەجمەدین کەریم "

دیارە هەوڵەکانی پارتی تا ئێستا هیچ بەرهەمێکی لێنەکەوتەوە بۆ ئازاکردنی د. نەجمەدین کەریم، ئەمڕۆ وەفدێکی دەستەی دەستپاکی عێراق گەیشتە بەیروت بۆ رادەستکردنی ناوبراو.

ئاژانسی روسیا تودەی، بڵاویکردەوە وەفدێكی دەستەی دەستپاكی عێراقی گەیشتونەتە، بەیروتی پایتەختی لوبنان، بەمەبەستی گێڕانەوەی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشوی كەركوك و هێنانەوەی بۆ عێراق .

رووسیا توودەی ئاشکرای دەکات، لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتودا نەجمەدین كەریم دەگڕێنرێتەوە بۆ بەغداد.

دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری دەستگیرکردن و داواکردنی د. نەجمەدین کەریمی بڵاوکردەوەو بە " تۆمەتبار و هەڵهاتوو و داواکراو " ناوزەدی کرد، هەر دوێنێش عادل عەبدولمەهدی لە راگەیاندنێکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو دەستوەرناداتە ئەو دۆسیەو دادگا یەکلایی دەکاتەوە.



PM:09:09:27/05/2019