شاسوار عەبدولواحید سکاڵا دژی پارێزگاری سلێمانی‌و ئاسایش تۆمار دەکات


لە رێگای پارێزەرەکانیەوە، شاسوار عەبدولواحید سکاڵای یاسایی دژی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاسایش سلێمانی تۆمار کرد.
 
تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی مافی مرۆڤ،لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سێ پارێزەری شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی (نەوەی نوێ)، لەلای دەستەکەمان داوای یاساییان لەسەر پاریزگاری سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی تۆمار کردووە".

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پارێزەرەکانی شاسوار عەبدوڵواحید،  گازاندەی ئەوەیان کردووە کە کەیسەکەی ناوبراو بە " سیاسی " کراوە، بۆیە سکاڵایان لە دژی پارێزگاری سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی کردووە.

بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی مافی مرۆڤ”ئێمەش دوێنێ یەکشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩، داواکەمان ئاراستەی داواکاری گشتی کردووە".

پارێزگاری سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند" دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید یاساییە"، ئاسایشی سلێمانیش ١٢ رۆژە ناوبراویان دەستگیرکردووە.




PM:09:51:27/05/2019