خۆپیشاندان دژی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید دەستیپێكرد

كەمێك لەمەوبەر لە شاری سلێمانی لەبەردەم ئۆفیسی نەوەی نوێ خۆپیشاندان دژی دەستگیركردنی  شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، دەستیپێكرد.

هاوكات كەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویكردەوە لە بازگەی دوكان ڕێگری كراوە لە لایەنگرانی نەوەی نوێ و لەلایەن كارمەندانی بازگەكەوە ڕێگەنادرێت بێنە ناو شاری سلێمانەیەوە،بەمەبەستی ئەوەی بەشداری نەكەن لە خۆپیشاندانەكەی شاری سلێمانی.



PM:03:23:28/05/2019