سەرۆکی ریاڵ مەدرید دەڵێت هەستێکم هەیە ئەم گرێبەستە گەورە دەکەین


سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، فلۆرنتینۆ پێریز، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا چەندین پرسیار وەڵام دەداتەوەو دەڵێت هەستێکم لا درووست بووە گرێبەست لەگەڵ هازارد دەکەین.
پێرێز بە ئۆندا سیرۆی ئیسپانی وتووە، من وای دەبینم لەم هاوینە هازارد بگوازینەوە بۆ ریزەکانمان، ئەو لە رابردوودا ئێمە چەندین جار هەوڵی گواستتنەوەیمانداوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووین لەوانەیە ئیستا ئەنجامی بدەین.
دەشڵێت، تا ئێستا قسەمان لەگەڵ نەیمار و مباپی نەکردووە تا بۆ ریزەکانمان بیگوازینەوە، ئەگەر بمانەوێت ئەوە بکەین، پەیوەندی بە سەرۆکی یانەکەیانەوە دەکەین.
لە کۆتایدا رەتیکردەوە دەستبەرداری رامۆس ببێت، دەڵێت ئەو گرێبەستی گەورەی لە چینەوە بۆ هاتووە، بەڵام ئێمە رێگەی چوونی پێ نادەین.



PM:03:30:28/05/2019