کەشناسی گەرمترین ناوچەی هەرێمی بلآوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بیینیووەو هەندێک شار پلەی گەرمای ٥ پلە بەرزبۆتەوە.

کەشناسی پلەی گەرمای ناوچەکانی باشوری کوردستانی بلآوکردۆتەوە کە گەرمترین ناوچەش خانەقینە کە ٤٥ پلەبووە، دوێنی ٤١ پلە بووە.

هاوکات ناوچە فێنکەکانیش پلەی گەرمایان بەرزبۆتەوە، لەوانە حاجی ئۆمەران چەند پلەیەک بەرزبۆتەوە، هەرچەندە فێنکترین ناوچەی هەرێمە بەلآم ئەمڕۆ پلەی گەرمای ٢٥ پلەبوو.

 

PM:08:24:28/05/2019