سبەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئەم کۆبوونەوەیەش دوای بایکۆتکردنی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دێت کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم.وتەبێژی یەکێتی دەڵێت" گفتوگۆی ورد له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئاینده‌ی یه‌كێتی ده‌كرێت".
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 28-5-2019، به ماڵپەڕی فەرمی حیزبەکەی راگەیاند" سبه‌ینێ چوار شه‌ممه 29-5-2019، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه".
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگه‌یاند " كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تایبه‌ت ده‌بێت به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان، كه فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد‌و ده‌نگی به نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی نه‌دا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم".
دەشڵێت" هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی پڕۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، گفتوگۆی ورد له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئاینده‌ی یه‌كێتی ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌و فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.