پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29-5-2019 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌دواشیدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی كۆده‌بێته‌وه.
كاروان یاروه‌یس لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە" بڕیاره لە کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دواتر لە کاتژمێر11ی پێشنیوەڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی كۆببێته‌وه.
وتیشی، له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی جدی دەکرێت له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پاكێجی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر هه‌رێم و عیراق و كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان.
لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژەی بەوەشکرد، جێگرانی سكرتێری گشتی به‌شداری كۆبوونهكهكان ده‌كه‌ن و پاش تاوتوێكردنی ورد و دروستی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پێشهات و شێوازی پێكهێنانی حكومه‌ت و سووربوونی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌خرێنه به‌رباس تاوكوو له مامه‌ڵه و بڕیاری یه‌كێتیدا ڕه‌نگ بده‌نه‌وه.