وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند"پارتی جۆرێك له خۆسه‌پاندن و بێ منه‌تی زۆری پێوه دیاره، ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كان به‌رده‌وام بن به‌شداری له‌حكومه‌تدا ناكه‌ین".
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە "ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر كه كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیمان كردووه، "براده‌رانی" پارتیمان له‌سه‌ر ئاستی باڵا ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ئێمه داواكاریمان هه‌یه بۆ جێ به‌جێ كردنی ڕێككه‌وتننامه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك به‌ڵام "براده‌رانی" پارتی هه‌میشه وه‌ڵامه‌كانیان وابووه كه ئه‌وه‌ی ئێمه ویستومانه و له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوین هیچ به‌ڵێنێكیان نه‌داوه بۆ جێ به‌جێ كردنی، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌میدیاكانه‌وه گوێمان له‌قسه‌ی نادۆستانه‌ی زۆربووه به‌پێچه‌وانه‌ی تێكست و ڕۆحی ڕێككه‌وتننامه‌كانه‌وه".
دەشڵێت "ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر ئاستی زۆر باڵا "براده‌رانی" پارتی-مان ئاگاداركردۆته‌وه كه ڕێككه‌وتنه‌كانمان یه‌ك پاكێجن ناكرێت ئێمه ده‌نگ بده‌ین به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكه‌ین له‌وكاته‌دا پارتی هیچ "ئیلتیزامات-ێكی" خۆی نه‌به‌رامبه‌ر كه‌ركوك نه‌به‌رامبه‌ر به‌غداد وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕێككه‌وتنه‌كاندا هاتووه جێ به‌جێ بكات، له ئاكامه‌كه‌شی ئاگادارمان كردونه‌ته‌وه، پێمان وتوون كه ئه‌مه ئاكامی باشی نابێت وه به‌و په‌یامانه‌ی كه‌ناردومانن بۆ مه‌كته‌بی سیاسی وه "جه‌نابی سه‌رۆكی پارتی" جه‌ختمان كردۆته‌وه كه ڕێككه‌وتنه‌كه یه‌ك پاكێجه وه پارتی جگه له‌وه‌ی هیچ "ئیلتیزامات-ێكی" به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه نیه هاوكات هیچ نیه‌ت باشی-یه‌كیش پیشان نادات سه‌باره‌ت به‌وه".
له‌تیف شێخ عومه‌ر ئەوەشدەخاتەڕوو"پێمان وتوون ناتوانین ڕێككه‌وتنه‌كه جێ به‌جێ بكه‌ین ئێوه ئێستا "ئیلتیزامێكتان" له‌سه‌ره سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك پێویستان به‌وه‌یه كه هه‌نگاو بنێن و بێنه پێشه‌وه جێ به‌جێی بكه‌ن ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ش ناتوانین "ئیلتیزاماته‌كانی" خۆمان جێ به‌جێ بكه‌ین ئه‌مانه‌مان به‌ڕوون و ئاشكرا له‌چه‌ند جارێك زیاتر گه‌یاندووه به "براده‌رانی" پارتی و مه‌كته‌بی سیاسیییان".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له‌دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته، پارتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا په‌یوه‌ندی به یه‌كێتیه‌وه كردووه؟ وتەبێژی یەکێتی دەلیت"برادەرانی پارتیش په‌یامیان ناردووه بۆمان دوای په‌یامه‌كانی ئێمه، كه ڕێككه‌وتنه‌كه جێ به‌جێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ "ئالیه‌تێك" وه هیچ هه‌نگاوێك و "نیه‌ت پاكیییه‌كیان" پیشان نه‌داوه ته‌نانه‌ت پێشیان نه‌وتوین وه له ده‌میشیان نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه به‌هیچ جۆرێك كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئێمه كردومانه بۆ دانانی پارێزگارێكی كه‌ركوكی یه‌كێتی پێییان نه‌وتوین كه ئه‌وه جێ به‌جێ ده‌كه‌ین".
لەتیف شێخ عومەر ئاماژەی بەوەشداوە "ئێمه ڕێككه‌وتنمان هه‌یه وه ئه‌و ڕێككه‌وتنه وه‌ك یه‌ك پارچه و یه‌ك پاكێج سه‌یر ده‌كه‌ین له‌ڕێككه‌تندا ماف هه‌یه وه "ئیلتیزام" هه‌یه ئه‌گه‌ر پارتی "ئیلتیزام-ه‌كانی" خۆی وه به‌شێك له "ئیلتیزام-ی" خۆی سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك جێ به‌جێ بكات ئێمه‌ش ده‌چینه پێشه‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه به زیاده‌وه جێ به‌جێی ده‌كه‌ین به‌ڵام پارتی له‌كاتێكدا هیچ هه‌نگاوێك نانێت بۆ پێشه‌وه وه بێ منه‌تیه‌كی زۆر-یش له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕێت به‌ڵێ ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین".
ئاشکراشیکردوە " بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ست پێده‌كات كه ئێمه ئه‌و هۆكارانه‌ی واده‌كات كه‌ده‌نگ نه‌ده‌ین بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكارانه به‌رده‌وام بێت به‌دڵنیاییه‌وه به‌شداریش ناكه‌ین له‌حكومه‌تدا".
دەربارەی کاردانەوەی پارتی لەئەگەری دەنگ نەدان بە کاندید و وەزیرەکای یەکێتی لەتیف شێخ عومەر وتویەتی "ئێمه به‌دوای ده‌نگ نین بۆ كاندیده‌كانمان، ئێمه به‌دوای به‌شداری كردنێكی ڕاسته‌قینه‌وه‌ین بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی به‌هێز بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ئاكامی ئه‌و "ئه‌زمه سیاسی و ئابوریه‌ی" به‌سه‌ریان هاتووه ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌حكومه‌تێكدا به‌شداربین كه جێگه په‌نجه‌مان له‌هه‌موو بڕیاره‌كاندا دیاربێت له‌وكاته‌دا كه‌وا نه‌بین به‌شداری ناكه‌ین ئه‌م به‌شدارییه‌ش په‌یوه‌سته به‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كه‌ركوك و به‌غداد ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان جێ به‌جێ بكرێپ به‌ڵام به‌داخه‌وه نه له‌به‌غداد نه له‌كه‌ركوك ئه‌مه نه‌كراوه له‌كاتێكدا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئێمه زیاتر و زۆرتر بچینه پێشه‌وه كه ئه‌مه ڕوونادات به‌و شێوه‌یه".
وتیشی" به‌شداری كردنی یه‌کێتی له‌حكومه‌ت مانا و "ده‌لالاتی" گه‌وره‌ی له‌پشته، ئێمه باسی پڕۆسه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین نامه و له‌وه‌دا بچوكی بكه‌ینه‌وه كه كێ تۆڵه له‌كێ ده‌كاته‌وه، ئێمه دوو حیزبین ئه‌بێت به‌گیانی هاوپه‌یمانانه و دۆستانه هه‌وڵی دروست كردنی حكومه‌ت بده‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه و به‌دوای تۆڵه و فرسه‌ت هێنان له‌یه‌كتر بگه‌ڕێین ئه‌وا ناتوانین پێكه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنین".
له‌تیف شێخ عومه‌ر ئەوەشی وتوە "ده‌بێت له‌پارتی بپرسرێت بۆچی بێ منه‌تن، به‌ڵام "ته‌فسیری" ئێمه ئه‌وه‌یه پارتی ناتوانێت، وه بۆی ناكرێت، وه نابێت هیچ هێزێكی سیاسی تر له‌كوردستاندا ڕێگه به‌وه بدات كه پارتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌یه‌كی هێناوه له‌كورسیه‌كان و ده‌نگه‌كاندا تاكڕه‌ویی بكات وه خۆی بسه‌پێنێت و بڕیاری خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كاندا وه سه‌رده‌می تاكه حیزب و حیزبی پێشڕه‌و دیسانه‌وه زیندوو بكاته‌وه و بە هەنگاوەکانی پارتیشدا دیارە کەهیچ "ئیلتیزاماتێكی" خۆیان جێ به‌جێ ناكەن وه چاوه‌ڕێییه ئێمه هه‌موو ئیلتیزامه‌كانمان جێ به‌جێ بكه‌ین ئه‌وه جۆرێكه له خۆسه‌پاندن و بێ منه‌تی ئه‌وه به ئێمه قبوڵ ناكرێت به‌ڕاستی".
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی ڕه‌تیكرده‌وه و ئەوان بن کە زەنگی دو ئیدارەیی لێبدەن و وتی" ئێمه خۆمان قوربانی دوو ئیداره‌ین هه‌موو هه‌وڵ و خه‌باتێكمان بۆ نه‌هێشتنی دوو ئیداره‌یی بووه، ئێمه نین له‌هیچ كاتێكدا زه‌نگی دوو ئیداره‌یی لێبده‌ین و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دوێنێمان په‌یامێكه به‌شێوه‌یه‌كی تر كه‌ده‌مانه‌وێت پارتی "ئیلتیزام بكات به‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه ئێمه له‌گه‌ڵیان كردومانه، په‌یامه به‌ره‌و ڕێككه‌وتن و پێكهاتن په‌یام نیه به‌ره‌و لێكترازان، كاتێك ئێمه له‌دانوستانه‌كاندا ئه‌وپه‌ڕی نه‌رمیمان نواند بۆ ڕێككه‌وتن و دروستكردنی حكومه‌تێكی هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه ئێستا په‌یامێكی تر ده‌ده‌ین به‌پارتی به‌م شێوه‌یه بۆ جێ به‌جێ كردنی چونكه ده‌زانین پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ده‌توانن ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ببه‌ن".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی یەکێتی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی داناوه له‌حاڵه‌تی نه‌گه‌یشتن و سه‌رنه‌كه‌وتنتان له گه‌یشتنی په‌یامه‌كه‌تان چی ڕوده‌دات؟ وتەبێژەکەی یەکێتی وتویەتی "ئێمه هه‌رچی بكه‌ین به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ده‌خه‌ینه پێش به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكیشه هه‌رچی بكه‌ین".