پەرلەمانتارێکی گۆڕان گەندەڵیەکەی دیکەی نەجمەدین کەریم ئاشکرا دەکات

ئەندام پەرلەمانێکی عیراق ئاشکرایکرد، داوامانكردوە كە بڕە پارەی لەسەر حساب بانکی پارێزگاری پێشوی كەركوك (نەجمەدین كەریم)ە، بگەرێنرێتەوە بۆ کەرکوک.

كاوە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە هەژماری تایبەتی خۆی کتابێکی بڵاوکردۆتەوە لەسەی نوسیوە" ئەم کتابەی لێرەدا بڵاومکردۆتەوە تایبەتە بە دەستبەسەرداگرتنی 50 ملیۆن دۆلاری پارەی پترۆدۆلاری کەرکوک کە لە بانکی کوردستانی ئەهلی خرابووە سەر حیسابی شەخسی (نەجمەدین کەریم)، کە ل ئێستادا لە لایەن دادگاکانی عیراق داواکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمەڵێ بەڵگەی ئەو گەندەڵیەم بۆ سەرۆکی دەستی دەسپاکی عیراق نارد و داواملێکردن بەدواداچوونی بۆ بکەن و پارەکە بۆخاوەنەکەی بگەرێننەوە کە پارێزگای کەرکوکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەیەش دوای هەوڵ و گوشارێکی زۆر گەڕێندرایەوە بۆ بانکی مەکەزی عیراق و لە یاسایی بودجەی ئەمساڵدا بۆ پارێزگاری کەرکوک تەرخان کراوە.



PM:03:39:29/05/2019